بۆ هاوردەکردنی بەنزین بڕیاردرا



وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم مۆڵەتی هاوردەی بەنزین دەدات.

وەزارەتی سامانەسروشتییەکان بڵاویکردەوە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەكان بە مەبەستی دابینکردنی بەنزینی پێویست و زیادکردنی خستنەڕووی لە بازاڕەکانی هەرێمدا، لە فەرمانێکی وەزاریدا، ڕێگەپێدانی بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ دەرکرد.

لە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هاتووە، مۆڵەتی هاوردەی بەنزین دەدرێت، بە مەرجێک بە پێی رێنمایی و ئەو کوالێتییەی بێت لە لایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان و پارێزگاکان دیاری کراوە.

جێی باسە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا نرخی بەنزین لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە و لە بەدواداچوونێکی خەڵك- دەرکەوت، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە 850 دینارەوە بۆ  925 دینار و بەنزینی موحەسەن بۆ هەزار و 125 دینار و بەنزینی سۆپەریش بۆ هەزار و 275 دینار بەرزبۆتەوە، هۆکارەکەش خواستی زۆر و نەبوونی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومەتی عێراق بوو بۆ پارێزگاکانی هەرێم.

فراکسیۆنی یەکێتی بەتوندی ئیدانەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆ دەکات
پێت فراکسیۆنی یەکێتی بەتوندی ئیدانەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆ دەکات
سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا کرد
دوات سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا کرد
پەیوەندیدار