ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستی پێکرد



وەزیری سامانە سرووشتییەکان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، تێیدا بڕیار لەسەر ئامادەکارییەکان درا بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوتی سپی لە  ناوچە شاخاوییەکان.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان لەبارەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستی پێکرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی ڕاسپاردووە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزینی نرخی بەنزین بکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا بە بەشداریی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرانی نەوت و کانزاکان بەڕێوەچوو، وەزیری سامانە سرووشتییەکان گفتوگۆی لەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی کردووە، لەم ڕووەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەکارییەکانی دەست پێکرد تاوەکو بەم نزیکانە لە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێم بکرێت.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چۆنییەتی کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ و هاوردەکردنی بەنزینی زیاتری بازرگانی و لەم ڕووەوە دەست بە هەنگاوەکانی پرۆسەکە دەکرێت.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا شاندێکی وەزارەت سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بکات، بۆ دیاریکردن و وەرگرتنی بەشی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی و بەنزین و کۆمەڵێک پرسی پەیوەنداری دیکە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە زستانی رابردوو بە سەرکەوتوویی توانی بڕی سوتەمەنیی پێویست لە نەوتی سپی و بەنزین و غازی ماڵان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دابین بکات و بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵیش دەست بە ئامادەکارییەکانی کراوە.

١٤ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
پێت ١٤ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
ئازادكردنی ( م . ئیسماعیل سوسەیی ) و چەند سەرنجێك
دوات ئازادكردنی ( م . ئیسماعیل سوسەیی ) و چەند سەرنجێك
پەیوەندیدار