لیژنەیەک بۆ مووچەی مانگی ئاب لەنێوان هەرێم و عێراق پێکهێنرا



بەپێی ئەوەی میدیایی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، لیژنەیەکى هاوبەش لەنێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەى مانگى ئاب پێکهاتووە.

میدیای یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەک لە دیوانى چاودێرى دارایى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندووە، پارەى مووچە لەسەر بنەماى راپۆرتەکانى دیوانى چاودێرى دارایى عێراق ڕەوانەى هەرێمى کوردستان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەماهەنگى بەردەواممان لەگەڵ دیوانى چاودێرى دارایى هەیە و تێبینییەکانمان بە ڕاپۆرت داوەتە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان تاوەکو بۆ مووچەى مانگى ئاب چارەسەریان بکەن.

لەبارەى تێبینییەکانەوە، ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە وەزارەتی دارایی ئەوەى لەسەرى پێویست بێت جێبەجێى دەکات و تێبینیەکانى بەغدا لەبەرچاو دەگرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەشێک لە تێبینییەکان پەیوەندیان بەلیستى مووچەى هێزەئەمنییەکان و نەبوونى بایۆمەترى هێزەکانى پێشمەرگەوە هەیە، لەمبارەیەوە تێبینییەکان دراونەتە وەزارەتى پێشمەرگە بۆ ئەوەى بۆ مووچەى مانگى ئاب یەکلاییبکەنەوە.

هاوکات ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەى مانگى تەمموز بوو پاش ئەوەی بڕى 857 ملیار دینار لەلایەن حکومەتى عێراقەوە بۆ مووچە ڕەوانەى هەرێمى کوردستان کرا.

ئەنجامی خولی دووەمی تـاقـیکـردنــەوەکانی پۆلی ١٢ی خـوێنـدنـی ئیسـلامـی بڵاودەکرێتەوە
پێت ئەنجامی خولی دووەمی تـاقـیکـردنــەوەکانی پۆلی ١٢ی خـوێنـدنـی ئیسـلامـی بڵاودەکرێتەوە
بۆیەکەمجار گەنجێک لە هەولێر قورئان بۆسەر زمانی ئاماژە وەردەگێڕێت
دوات بۆیەکەمجار گەنجێک لە هەولێر قورئان بۆسەر زمانی ئاماژە وەردەگێڕێت
پەیوەندیدار