وادەی ساڵی نوێی خوێندن دیاری دەکرێت



ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاریدەکات.

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،  بەمەبەستی دیاریکردنی ساڵنامەی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025  و چەند پرسێکی دیکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆدەبێتەوە.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەشێکی دیکە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانە تاوتوێ دەکرێن: ڕێبەری بەشەوانەکان، ساڵنامەی چالاکیی وەرزش و هونەر و ڕاسپاردەکانی دووەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان کە لە 01 و 02ی ئاب لە هەولێر ساز کرا.

دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە کاتێکدایە، کە ساڵی پار بەهۆی دواکەوتنی مووچە و بایکۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایان، ماوەی چەند مانگێک پڕۆسەی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی وەستا.

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
پێت پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
ڕۆبۆتێک باوەش بە خاوەنەکەیدا دەکات
دوات ڕۆبۆتێک باوەش بە خاوەنەکەیدا دەکات
پەیوەندیدار