بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز کۆتایی دێت، لەگەڵ ئەوەشدا مووچەخۆران چاوەڕێی مووچەی مانگی ئاب دەکەن.
بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مانگی تەمموز، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، یەکەی ٧٠ و ٨٠، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، لەگەڵ ب. پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دابەشدەکرێت.
هاوکات مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەی مانگی ئاب دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم مانگە بۆ یەکەمجار بەشێک لە مووچەخۆرانی پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک لە ڕێگەی “هەژماری من”ەوە مووچە وەردەگرن.