لەسەر كوشتنی گەنجەكەی قەرەداغ دوو تۆمەتبار دەستگیركران



لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجەكەی قەرەداغ دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، ڕۆژی‌ 2023/1/3 تەرمی‌ هاووڵاتییەك لەڕێگای‌ سلێمانی‌ – قەرەداغ دۆزرایەوە كە دوای‌ ڕەوانەكردنی‌ بۆ پزیشكی‌ دادوەریی دەركەوت كەسەكە خنكێنراوە، هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵنەوەكانی‌ بۆ دۆزینەوە و ئەنجامدەری‌ تاوانەكە دەستپێكرد.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، پێشتر و ڕۆژی 23-12-2022 هاوسەری‌ كوژراوەكە هەواڵی دیارنەمانی هاوسەرەكەی گەیاندبووە بنكەی‌ پۆلیسی‌ چوارچراو سكاڵای‌ یاسایی لەسەر سێ برای‌ هاوسەرەكەی‌ تۆماركردبوو.

باس لە ئەوەشكراوە، دادوەر بەپێی ماددەی 406 لەیاسا سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباران دەركرد، هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا دو برای كوژراوەكە دەستگیربكەن‌و لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، هەروەها هێزەكانی‌ پۆلیس لەهەوڵدان بۆ دەستگیركردنی‌ براكەی‌ دیكەیان كە پلەدارێكی سەربازیەو لەهەولێر نیشتەجێیە.

بلس لە ئەوەشكراوە، لەساڵی‌ 1995دا باوكیان بەناوی (ل، ح) لەگوندی‌ كانی خاكی‌ سەر بەناحیەی‌ سەنگاو كوژراوە، هەروەها ڕۆژی‌ 2014/6/14 لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی تەرمی دوو برای‌ دیكەی‌ بەكوژراوی‌ دۆزرانەوە، هەر ئەو كات لەبنكەی پۆلیسی عەربەت دۆسیەی‌ لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایەوەو ڕێكاریی یاسایی گیرایەبەر.

ئەمریكا سیستمی درۆنی ئێران بە ئامانج دەگرێت
پێت ئەمریكا سیستمی درۆنی ئێران بە ئامانج دەگرێت
نەوت لە سەنتەری شارەكان دابەشدەكرێت
دوات نەوت لە سەنتەری شارەكان دابەشدەكرێت
پەیوەندیدار