لە چیای جەبەل بۆر لەناحیەی لەیلانی سنووری داقوق، چوار حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لەلایەن ئاسایشەوە لەناوبران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:بەھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازی سوپای عیراق، لە ئۆپراسیۆنێکدا لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری توانیویانە چوار مۆڵگە و شوێنی مانەوەی تیرۆریستان لە چیای جەبەل بۆر لە ناحیەی لەیلانی سنووری قەزای داقوق لەناوبەرن.
دەشڵێت: تیرۆریستان ئەو مۆڵگە و حەشارگانەیان بەکارھێنابوو بۆ مەبەستی حەشاردانی چەندین پارچە چەک، تەقەمەنی و تی ئێن تی و ئامێری پەیوەندیکردنی بێتەل و جلوبەرگی سەربازی و خۆراک.