وتەبێژی حکومەتی هەرێم وادەی هاتنی مووچەی مانگی هەشت دیاریدەکات و دەڵێط” پێش ناوەڕاستی ئەم مانگە دەگات”.
پێشەوا هەورامانی بە میدیای سەر بە پارتی ڕاگەیاندووە، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رگری له مافی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات؛ ده‌شڵێت، به‌ر له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه مووچه‌ی مووچه‌خۆران ده‌گات.
بەپێی هەواڵێکی میدیای k24 پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەت لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی ئەو کەناڵەدا وتویەتی” پێش 15ـی ئه‌م مانگه، مووچه‌ی مانگی هه‌شتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گات”.
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژە دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز کراوە، و هێشتا چارەنووسی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوول دیار نییە.