سودانی بڕیاری ناردنی بڕێک پارەی دیکەی بۆ هەرێم دا



جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتاییهاتنی کێشەی مووچە و ناردنی پارەی جوتیاران ئاشکرادەکات و دەڵێت” ئەم هەفتەیە 200 ملیاری جوتیاران دەگاتە هەرێم”.

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق دراوەتە حکومەتی هەرێم و شاندی حکومەت، و لە ئێستادا کاری لەسەر دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانەی خستویانەتە ڕوو.

ئاماژەی بەوەشدا، وەک لایەنە کوردییەکان لە عێراق لە کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ شاندی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق باسمان لەوەکردووە، دەبێت عێراق چیتر بیانوو بە هەرێم نەگرێت بۆ دواخستنی مووچە و ئەو تێبینیانەی هەیانە هەمووی بخەنەروو ناکرێت هەرمانگێک بە بیانویەک ئەم پرۆسەیە دوابخرێت.

جەختیشیکردەوە، بە دارایی عێراقمان راگەیاندووە ئەمە کۆتا جاربێت هەموو تێبینییەکان جێبەجێدەکرێت، و هەندیک بابەتی ئیداری ماوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچە، و داوامان لە هەرێم کردووە ناوی سیانی و چواری و تەواوی زانیارییەکان بنێرن بۆ بەغدا بۆ ئەوەی چیتر هیچ بیانوویەکیان نەمێنێت.

دەربارەی پارەی جوتیاران شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی پەیوەندی پێوەکردم و وتی بڕیاری داوە بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت و مانگی داهاتووش ئەو بڕەی ماوە بینێرێت.

وتیشی” وەک دیارە عێراق گرفتی نەختینەیی و سیولەی هەیە، هەربۆیە ئەو گرفتە وایکردووە نەتوانرێت کۆی پارەکە بەیەک گوژمە خەرجبکرێت.

نرخی نەخۆشخانە حكومییەكان دیاریكرا و سەردانی نەخۆش كرا بە پارە
پێت نرخی نەخۆشخانە حكومییەكان دیاریكرا و سەردانی نەخۆش كرا بە پارە
شارەوانی سلێمانی شوێنی زەوی فەرمانبەرانی پەسندكرد
دوات شارەوانی سلێمانی شوێنی زەوی فەرمانبەرانی پەسندكرد
پەیوەنیدر