وەزارەتی تەندروستی عێراق نرخی پسووڵەی لە نەخۆشخانە و دەرمانخانە حكومییەكان دیاری كرد و سەردان كردنی نەخۆشی لە چەند كاتێك دیاری كرد و ڕایگەیاند، بەدەر لەو كاتانە بۆ سەردانی نەخۆش بڕی 5 هەزار دینار لە سەردانیكەر وەردەگیرێت.
بەپێی نووسراوێكی به‌شی پلاندنانی دارایی سەر بە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، سەردانیکردنی نەخۆشخانەکان له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه ده‌بێ به پاره، بەجۆرێك لە ڕۆژانی دوو شه‌ممه و چوار شه‌ممه له كاتژمێر 3ی عەسر تاكو 7ی ئێواره و ڕۆژانی هه‌ینی له كاتژمێر 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ به‌خۆڕایی ده‌بێت، بەڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتانه، هه‌ر كاتێكی دیكه هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی نه‌خۆش بكات، ده‌بێت بڕی 5 هه‌زار دینار بدات.
وەك لە گشتاندنەكەدا هاتووە، بڕی پسووڵەی نەخۆش لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن بە خۆڕاییە، بەڵام لە نەخۆشخانە گشتییەكان بە 1000 دینارە و لە نەخۆشخانە و كلینیكە ڕاوێژكارییەكان بڕی 3 هەزار دینار وەردەگیرێت.
بڕیاریش دراوە، نرخی پسووڵەی مانەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانەكان تەنها 10 هەزار دینار و بۆ یەك جار وەردەگیرێت بەبێ دیاری كردنی ئەوەی چەند ڕۆژ نەخۆشەكە لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە بە نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە و چارەسەری تیشكی لەیزەر.
جەختیشی كردۆتەوە، هه‌ركه‌سێك له فه‌رمانبه‌ر، نه‌خۆش و سه‌ردانیكه‌ر، ئەگه‌ر له‌نێو نه‌خۆشخانه جگه‌ره بكێشێ، بڕی 10 هه‌زار دینار سزا ده‌درێن.