لە سلێمانی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ داواکردنی دەرمان دەخرێتەگەڕ



تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، سیستمی ئەلیكترۆنی داواكردنی دەرمان و پێداویستی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كاری پێدەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە كۆگەی دەرمانی هەرێم لە سلێمانی سیستمێكی نوێی ئەلیكترۆنی داواكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی دروستكراوە کە زۆر كاریگەر و چالاكە لە ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی كۆگاكە.

ڕوونیشیکردەوە کە نەخۆشەکان دەتوانن لە ڕێی سیستمەکەوە داواكاری دەرمان و پێداویستی پزیشكی ڕاستەوخۆ لە كۆگەی دەرمانی هەرێم پێشکەش بکەن.

تەندروستی سلێمانی ئەوەشیخستەڕوو کە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیەدا، ڕاهێنانێكی تایبەت لەسەر سیستمی داواكردنی ئەلیكترۆنی بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە نێوان نەخۆشخانەكان و كۆگای دەرمانی هەرێم لە شاری سلێمانی ڕێكخرا.

ڕاشیگەیاند، ئەو ڕاهێنانە تیشك دەخاتە سەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پرۆسەی داواكردنی دەرمان بەشێوەی ئەلیكترۆنی لەنەخۆشخانەكانەوە بۆ كۆگای دەرمانی هەرێم، ئەو هەنگاوە كاریگەری ڕاستەخۆی دەبێت لەسەر باشتركردنی كارایی و خێرایی وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانی نەخۆشخانەكان.

 

ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی ژمارەیەک وەبەرهێنەر بەڕێوەچوو
پێت ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی ژمارەیەک وەبەرهێنەر بەڕێوەچوو
ئەو کەسەی بەناوی دامەزراندنەوە هاووڵاتییانی فریو دەدا، دەستگیرکرا
دوات ئەو کەسەی بەناوی دامەزراندنەوە هاووڵاتییانی فریو دەدا، دەستگیرکرا
پەیوەندیدار