ئەو کەسەی بەناوی دامەزراندنەوە هاووڵاتییانی فریو دەدا، دەستگیرکرا



کەسێک بە تۆمەتی فێڵكردن لە هاووڵاتییان بە ناوی دامەزراندنەوە دەستگیركرا.

ئەمڕۆ پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاووڵاتیان بەناوی دامەزراندنەوە تۆمەتبارێك لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراوە دەستگیركرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە: “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس لە بارەی تۆمەتبارێكەوە كە فێڵی لە چەند هاوڵاتییەك كردووەو بەناوی دامەزراندنەوە بڕی 350 ملیۆن دیناری لەو هاوڵاتییانە وەرگرتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو بەئەنجام گەیاندنی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان ، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت”.

ڕاشیگەیاند، ئێستا تۆمەتبار ( ب، ج، ر لە دایكبووی 1985 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لە هەریەك لە بنكەكانی پۆلیسی (بەكرەجۆ، سەرا، ئەزمەر و هەواری شار) فەرمانی گرتنی هەیە .

 

لە سلێمانی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ داواکردنی دەرمان دەخرێتەگەڕ
پێت لە سلێمانی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ داواکردنی دەرمان دەخرێتەگەڕ
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە پارەی لە قاسەی خزمێکیدا گۆڕیوە
دوات تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە پارەی لە قاسەی خزمێکیدا گۆڕیوە
پەیوەندیدار