ئەمڕۆ 13 وەزارەت و ئەنجومەنی دادوەریی مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەم وەزارەتانە مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن: کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی، ناوخۆ، پەروەردە، داد، ئەوقاف، کاروباری شەهیدان، بازرگانی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە، کشتوکاڵ، شارەوانی و پلاندانان.
هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەنجومەنی دادوەریش دابەش دەکرێت و بڕیارە سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز کۆتایی بێت.
پێشتریش وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو کە 120 هەزار بەشداربووی “هەژماری من” لە ڕێی ئامێری پارەڕاکێشانەوە مووچە وەردەگرن و ئەمڕۆ پارەکە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان.