ھەرێم و بەغداد لەسەر رێکارەکانی سەپاندنی باج رێککەوتن



ھەرێم و بەغداد لەسەر رێکارەکانی سەپاندنی باج رێککەوتن، د.نەرمین مەعروف دەڵێت بەپێی رێککەوتنەکە ھەرێم ٥٠٪ی داھاتی باج دەداتە عێراق.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە میوانداری سەرۆکی دەستەی گشتی باجەکان و سەرۆکی دەستەی گشتی گومرگ لە حکومەتی عیراق بەڕێوەچوو بۆ بەدواداچوونی پلان و بەرنامەی کاری دەستەی گشتی گومرگ و باجەکان لە کۆکردنەوەی داھاتە نانەوتییەکان لە یاسای ٢٠٢٤.

راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکە سەرۆکی دەستەی باجەکان جەختی لەوەکردوەتەوە بەپێی رێکەوتنێکی پانزە خاڵی لە نێوان ھەرێم و بەغداد رێکارەکانی سەپاندنی باج لە ھەردوو حکومەتی ھەرێم و بەغدا یەکدەخرێت و بەپێی ئەو رێکەوتنە ھەرێمی کوردستان ٥٠٪ داھاتی باج دەداتە حکومەتی عیراق.

وتیشی، ھەربەپێی رێکەوتنە ھاوبەشەکە بەڵگەنامەی ئەستۆ پاکی باجی سەر کۆمپانیاکان کە کار لە شارەکانی ھەرێم و دەرەوەی ھەرێم دەکەن پەسەند دەکرێن

چیرۆکی ھاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی ھەرێم
پێت چیرۆکی ھاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی ھەرێم
قوباد تاڵەبانی داوا دەکات ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بکرێتەوە
دوات قوباد تاڵەبانی داوا دەکات ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بکرێتەوە
پەیوەندیدار