سوپای توركیا لە تۆپبارانی ناوچەكانی خاكی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە شوانێك لە سنووری برادۆست گیانی لەدەستداوە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵانی ناوچەكە، شوانکارەکە لە سنووری مێرگەحەوش لە برادۆست گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی سیدەکان دەگوازرێتەوە.
شوانکارەکە ناوی (بەدیع کەمال محەمەد)ە و لەدایكبوونی 1995ە و خەڵکی گوندی ئاکوانە.
رێکخراوی CPTـی ئەمریکی بڵاویكردۆتەوە، شەوی ڕابردوو توركیا 24 جار هەرێمی بۆردومان كردووە و بۆردوومانەکان بە شێوەی زنجیرەیی و لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ئەنجامدراون.