خانەنشینانی كوردستان پەیامێكیان بڵاوكردەوە



گروپی خانەنشینانی كوردستان دوابەدوای هاوتاكردن و زیادكردنی مووچەی خانەنشینانی كوردستان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: بۆ ئەوەی هیچ لایەنێك قۆرخی نەكات و ئیستیغلالی بكات بۆ بانگەشەی هەڵمەتی هەڵبژاردن.

گروپی خانەنشینانی كوردستان لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە 24ی 7ی 2022دا ژمارەیەك خانەنشین سەر بە (ی.خ.ك) لەسلێمانی بە ئیرادەیەكی بەهێز و متمانە بەخۆبوون و لە خۆبردن و لەنێو هەناوی نائومێدیدا، بەگەشبینیەوە ئومێدیان بەخشی و بەجورئەتەوە سكاڵایان لەسەر سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركرد، لەسەر جێبەجێ نەكردنی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 2014 خانەنشینانی یەكگرتووی عێراق و هاوتا نەكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ مووچەی خانەنشینانی عێراق.

ڕاشیگەیاندووە، دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕۆژی 23 /11 / 2022دا بڕیاری ژمارە (212)ی لە بەرژەوەندی خانەنشینانی سكاڵاكاران و تەواوی خانەنشینانی هەرێم دەركرد، هاوكات سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دارایی هەرێمی ئیلزامكرد بۆ جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینانی یەكگرتووی عێراق ژمارە (9)ی ساڵی2014 و هاوتاكردنی مووچە و قەرەبوو كردنەوەی خانەنشینانی هەرێم.

گروپی خانەنشینانی كوردستان
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
(ئیرادە ؛كۆڵنەدان؛بەردەوامی)
الحمد للە،،،
ڕوونكردنەوە…
سڵاو ڕێز
لەئەمڕۆ سێ شەممە 3/ 9/ 2024 ڕۆژی جێبەجێكردنی یاسای ژمارە (9) ی ساڵی 2014 خانەنشینانی یەكگرتووی عێراق وهاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ خانەنشینانی عێراق…
لەم ساتە وەختەدا بە پێویستی دەزانین كە ئەم ڕوونكردنەوەیە بۆ تەواوی خانەنشینانی هەرێم و گشت خەڵكی هەرێم و كەناڵ و دەزگاكانی ڕاگەیاندن و میدیا و سۆشیال میدیا بخەینە ڕوو، بۆ ئەوەی هیچ لایەنێك قۆرخی نەكات و ئیستیغلالی بكات بۆ بانگەشەی هەڵمەتی هەڵبژاردن، بەڕاستگۆیانە و ڕاشكاوانە بەڕێزان گوێبیست وخوێنەری ڕاستیەكان بە:
یەكەم/ لە ڕۆژی 24 / 7 / 2022
كە ڕۆژێكی مێژووییە لە تێكوشانی خەباتی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان،
لەو ڕۆژەدا كە ( بێزاری و نائومێدی ونادادی و بێ متمانەیی ) باڵی كێشابوو بەسەر مووچەخۆران و خانەنشینانی ستەملێكراوی كوردستاندا، ژمارەیەك خانەنشین سەربە (ی.خ.ك) لەسلێمانی بە ئیرادەیەكی بەهێز و متمانە بەخۆبوون و لە خۆبردن و لەنێو هەناوی نائومێدیدا بەگەشبینیەوە ئومێدیان بەخشی و بەجورئەتەوە سكاڵایان لەسەر سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركرد، لەسەر جێبەجێنە كردنی یاسای ژمارە(9)ی ساڵی 2014 خانەنشینانی یەكگرتووی عێراق و، هاوتا نە كردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ مووچەی خانەنشینانی عێراق…
دووەم/ناوی سكاڵاكاران بەپێی نووسراوی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵ ژمارە 212
1)احمد علی صادق
2)صادق عپمان عارف
3)حیدر عپمان قادر
4)سردارعبدالحمید سلگان
5)عبداللە فارس محمد
6)یاسین صابر صالح
7)بەمۆ احمد حسین
8)هوشیار احمد حسین
9)یحیی مصگفی رشید

سێیەم/ ڕێنیشاندەر و ئەندازیاری داڕشتنی لائیحەی سكاڵاكەمان لەدادگای باڵای فیدراڵی عێراقی
بەڕێز/ د. یوسف محمد صادق

چوارەم/ پارێزەرانی دۆسێكە
1)محمد مجید رسن الساعدی
2)بەشدار حسن اسماعیل
3)احمد مازن مكیە

پێنجەم/
*نوێنەر و بەرگریكار لەدۆسێكە لەبەردەم دادگای فیدڕاڵ
(صادق عپمان عارف )
وتەبێژی خانەنشینانی كوردستان
*
ئامادەبووان لەجەلسەی دادگای فیدراڵ
1)عبداللە فارس محمد سەرۆكی (ی.خ.ك).
2) احمد علی صادق ئەندامی دەستەی باڵا ی.خ.ك

شەشەم/ لە جەلسەی سێیەمدا دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕۆژی 23 /11 / 2022 بەرامبەر 28/ ڕەبیعی دووەم/1444كۆچی
بڕیاری ژمارە(212)ی لە بەرژەوەندی خانەنشینانی سكاڵاكاران و تەواوی خانەنشینانی هەرێم دەركرد و، هاوكات سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دارایی هەرێمی ئیلزامكرد بۆ جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینانی یەكگرتووی عێراق ژمارە (9)ساڵی2014 و هاوتاكردنی مووچە و قەرەبوو كردنەوەی خانەنشینانی هەرێم …

حەوتەم/دوای چەندین كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و بەیاننامەی داكۆكیكردن و هەڵوێست و گردبوونەوەی ناڕەزایی وكۆكردنەوەی دەیان هەزار واژۆی زیندووی خانەنشینان لەسەرتاسەری كوردستاندا بەمەبەستی پشتگیری و ئاگاداركردنەوەی حكومەتی هەرێم و هەوڵ و تێكۆشان و كۆڵنەدانی بەردەوام و سووربوونی دەستەی باڵای ی.خ.ك و وتەبێژی خانەنشینان و سكاڵاكاران لەگەڵ هاوكاران و خەمخۆران و دڵسۆزان ..
دواجار لە ڕوژی چوارشەممە
3 /7 / 2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ جێبەجێكردنی یاساكە و هاوتاكردنی مووچەكانی خانەنشینانی پەسەند كرد..

هەشتەم/
ڕوژی یەك شەممە21 /7 / 2024
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی خانەنشینانی هەرێم بە هاوتاكراوی تەسلیمی وەزارەتی دارایی عێراق كرد..

نۆیەم/ لەڕۆژی دووشەممە 2/ 9/ 2024 وەزارەتی دارایی هەرێم لەڕاگەیاندراوێكدا بڕیاریدا بەجێبەجێكردنی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2014 یەكگرتووی خانەنشینانی عێراق و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان ،

دەیەم/سوپاس بۆ خودای پەروەردگار ئەمڕۆ 3/ 9/ 2024 یاساكە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و تەواوی خانەنشینانی مەدەنی و ناوخۆیی وسەربازی لەهەرێم كەژمارەیان زیاترە لە 250هەزار خانەنشین ، سوودمەندبوون و ئەمڕۆ بەعەمەلی بەرهەمەكەی دەچنینەوە و خۆشی وشادی كەوتە نێو دڵە تەنگ وخەمبار زوێرەكان و پڕ لەئازارەكانەوە،،،

ئەوەی پێشتر مووچەكەی لەنێوان 200هەزار بۆ 500هەزاردینار بووە بە 600 هەزار دینار و ئەوانی دیكەش بەپێی سێ هاوكێشەی یاسای ژمارە 9 گۆڕانكاری بەسەر مووچەكەیاندا هاتووەو زیادی كردووە و سوود مەندبوون،،

یانزەیەم/سوپاسنامە و ڕێز و وەفا
* ڕێز و سوپاس و پێزانین ودەستخۆشیمان هەیه:
بۆ وتەبێژ و سەرۆك و دەستەی باڵای ی.خ .ك و سكاڵاكاران و ڕێنیشاندەر و ئەندازیاری داڕشتنی لائیحەكەی سكاڵاكەمان و پارێزەران كە هۆكار و كارەكتەری سەرەكی دۆسێكەبوون بۆ گەیشتن بەم قۆناغەی ئێستاو ئەمڕۆ كەوتەبواری جێبەجێكردنەوە،
*زۆر سوپاس وپێزانین ودەستخۆشیمان هەیە بۆ دادگای باڵای فیدراڵ و هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق،
هەروەها سوپاس وپێزانینمان هەیە بۆ ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە هاوكار و پشتیوان بوون لەم قۆناغانەی دواییدا،
زۆر سوپاس و ڕێز و وەفاو پێزانینمان هەیە بۆ تەواوی ئەو كەناڵانەی تەلەفزیۆن و ڕاگەیاندن و میدیا و پەیج و سۆشیال میدیا كە بەشداریان كردووە، لەكۆنگرە ڕوژنامەوانیەكان و گواستنەوەی زانیاری و هەواڵ و ئازار و موعانات و دەردەسەری وناخۆشی و نەهامەتیەكانی خانەنشینانی مافخوراو زوڵملێكراو كەدەتوانین بڵێن ڕۆڵێكی هێجگار گرنگ و كاریگەریان هەبوو لەبەرەو پێشبردنی دۆسێكەمان.
هەروەها ڕێزو سوپاسمان هەیە بۆ تەواوی خەمخۆران و دڵسۆزان و هاوكاران و بەشداربووان و ئەندامانی گروپی خانەنشینان بە نواندنی هەرهەڵوێستیكی ئەرێنی ، تانەت بەوشەیەكیش پشتگیری كردبێت،،

دوانزەیەم/
لەكۆتاییدا پاش الحمد للە و سوپاسگوزاری تەواو بۆ خوای پەروەردگار ودەربڕینی ئەوپەڕی هەست و سۆز وڕێز و شادی و خۆشحاڵی و ئاسوودەیی و دڵخۆشبوونمان بەهێنانەدی ئامانجەكانمان ،،دوای هەوڵ وماندووبوون وكۆڵنەدان وسووربوون و تێكۆشانێكی بەردەوام و چاوەڕوانێكی زۆر،،
*سەركەوتوو بووین بە ڕێگای خەبات و تێكۆشانی یاسایی و مەدەنی بۆ لابردنی (ستەم وناعەدالەتی و وەرگرتنی مافی خوراو )ی خانەنشینانی زوڵملێكراو،،

* زاڵبووهێزی (ئیرادەو كۆڵنەدان وسووربوون وبەردەوامیمان) بەسەر نادادی و نائومێدبوون و بێزاری و ئاستەنگ وكۆسپ و ڕێگری
تەمەنا دەكەین تەواوی تۆیژە جیاجیاكان هەر لەوارسی شەهیدان وزیندانیە سیاسیەكان و پێشمەرگە و مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەگشتی و خەڵكی ستەمدیدەی كوردستان تەواوی مافەكانیان وەدەست بێت.
*خوای گەورە پشت و پشتیوان وپارێزگاری هەموولایەك بێت،،
هەرشاد و دڵخۆش و ئاسوودە و سەركەوتووبن،،
صادق عپمان حیدر عپمان
دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی گروپی خانەنشینانی كوردستان
3/ 9 / 2024

بە تۆپبارانی توركیا شوانێكی كورد گیانی لەدەستدا
پێت بە تۆپبارانی توركیا شوانێكی كورد گیانی لەدەستدا
لە مانگێكدا زیاتر لە هەزار حاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە تۆماركراوە
دوات لە مانگێكدا زیاتر لە هەزار حاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە تۆماركراوە
پەیوەنیدر