فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بوونی ئەمەریکا لە عێراق بە داگیرکاری هەژمار ناکرێت و حکومەت لەگەڵ هێزە چەکدارەکان قسە دەکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە پەرەسەندنەکان بکات.
فوئاد حسێن، دەڵێت؛ شتێک ناوی داگیرکاریی ئەمریکایی بێت بۆ سەر عێراق و زۆرێک لە چەمکەکان پێویستیان بە گفتوگۆ هەیە، دەشڵێت، حکومەت دوای سەرهەڵدانی داعش بە رەسمی داوای لە ئەمریکا کرد بگەرێتەوە هەندێ ناوچەی عێراق.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا، وتی؛ بەشێک لە عێراقییەکان لە ڕوانگەی ئایدۆلۆژی یان حزبییەوە هێرش دەکەنە سەر ئەمریکییەکان و دژی مانەوەیانن.