بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێم كوردستان بەفرو باران بارین بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی وبوومەلەرزەزانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 5 – 1 – 2023 ، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە و ئەگەری نمە باران لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت لەگەڵ بەفرێكی كەم , لە دوای نیوەڕۆ كەش ئاسایی دەبێتەوە .
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، خێرایی با لە سەرخۆ و مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) كم/ك ، ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ ، مەودای بینین لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
باس لە ئەوەش كراوە، سبەینێ هەینی 6 – 1 – 2023 ، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت , ئەگەری نمە بارانێكی كەم هەیە لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان لە هەندێك كاتدا ، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو، خێرای با / لە سەر خۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) كم/ك ، ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت ، مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
كەركوك : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی