فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی شاخی کوێرەکانی لە سنوری گوندی گەڵاڵەی شارباژێر كردوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی نەبوە.
بەپێی هەواڵێکی میدیای گۆڕان، قائیمقامی قەزای ماوەت ڕایگەیاندووە، فڕۆکەیەکی جەنگی ورکیا بۆردومانی شاخی کوێرەکانی لە سنوری گوندی گەڵاڵەی شارباژێر كردوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی نەبوە.
هاوكات لەلایەکی ترەوە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە ناوچەكانی بناری چیای قەندیل بۆردومان دەکرێت.
لای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردەوە، هێرشیان كردوەتە سەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و (20) پێگەی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK)ـیان بەئامانج گرتوە.