ئاوڵەی مەیمون گەیشتە ئوردن



یەکەم حاڵەتی ئاوڵەی مەیمون لە ئوردن تۆمارکرا و بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتە دەڵێن”توشبووەکە کەسێکی بیانییە”.

ئەمڕۆ دووشەممە،  وەزارەتی تەندروستی ئوردن رایگەیاند، پاش ئەنجامدانی چەندین پشکنینی ورد بۆ گومانلێکراوان، بەفەرمی دڵنیابووینەوە لەوەی یەکەم حاڵەتی ئاوڵەی مەیمون تۆمارکراوە، ئەویش پیاوێکی تەمەن 33 ساڵە.

تەندروستی ئوردن ڕاشیگەیاند، گومانەکان بۆ ئەو حاڵەتە بە ئەرێنی هاتۆتەوە و بەبەکارهێنانی پشکنینی (PCR) لە تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی نەخۆشییەكەی دەستنیشانكراوە، ئەو پیاوە تەمەن 33 ساڵە بیانییە بەڵام دانیشتووی ئوردنە، و نیشانەکانی نەخۆشییەکەی لە شێوەی زیپکە لەسەر پێستی دەرکەوتووە، و ئێستا لە نەخۆشخانەی بەشیر لەبەشێکی تایبەتدا دانراوە و باری تەندروستی جێگیرە.
ئەمساڵ نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە (13) وڵاتی كیشوەری ئەفەریقا بڵاوبوەتەوە، ئەم نەخۆشییە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە لەڕێگەی ئەو پرژە شلەمەنییانەی لە کاتی قسەکردن، کۆکە و پژمەدا دەردەچن یان  ماچکردن، بەرکەوتن لەگەڵ ئەو دەرزی و جلوبەرگانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن، تەنانەت لەڕێگەی دایکی دوگیانەوە بۆ کۆرپەلەكەی دەگوازرێتەوە، ئەمساڵ بەڕێژەی 96%ـی توشبوان و گیان لە دەستدان لە کۆنگۆ تۆمار كراوە، هەروەها (16) حاڵەتیش لە ئیماراتی عەرەبی تۆمارکراوە.

 

سەعدی پیرە:هەوڵ دەدرێت کێشە بۆ مووچە دروستبکرێت
پێت سەعدی پیرە:هەوڵ دەدرێت کێشە بۆ مووچە دروستبکرێت
زانیاری نوێ‌ سەبارەت بە تۆماركردنی هاووڵاتیان لە بەشەخۆراك
دوات زانیاری نوێ‌ سەبارەت بە تۆماركردنی هاووڵاتیان لە بەشەخۆراك
پەیوەندیدار