پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیان دەستپێدەكاتەوە



وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق ئاشكرای دەكات، لەگەڵ بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی گفتوگۆكراوە سەبارەت بە تەرخانکردنی زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی قەرزی نیشتەجێبوون.

ئیستەبرەق سەباح، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، گفتوگۆکان دوای ئەوە هاتن، کە ئەو بڕە قەرزەی هەبوو تەواو بووە و بۆ دووبارە پێدانی قەرز بە هاەوڵاتییان پێویستمان بە پارەدارکردنەوەیە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی نزیکبووینەتەوە لە ڕێککەوتن بۆ خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ قەرزەکان تەرخانکراوە لە چوارچێوەی بودجەدا، کە بەهەمان شێوە لە ترلیۆنێک تێدەپەڕێت بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی قەرزەکان.

حكومەتی عێراق لەڕێگەی سندوقی نیشتەجێكردن و بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەینەوە بەردەوام قەرز و پێشینە دەدات بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان بەتایبەت بۆ دروستكردن و كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون، كە هەندێك لەو قەرزانە بڕەكەیان دەگاتە 150 ملیۆن دینار.

بافڵ تاڵەبانی: بە حكومڕانییەكی نوێ‌ كێشەی مووچە و قووتی خەڵك چارەسەر دەكەین
پێت بافڵ تاڵەبانی: بە حكومڕانییەكی نوێ‌ كێشەی مووچە و قووتی خەڵك چارەسەر دەكەین
پەرلەمان یاسای باری كەسێتی خستەوە بەرنامەی كار
دوات پەرلەمان یاسای باری كەسێتی خستەوە بەرنامەی كار
پەیوەندیدار