بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە



نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی دەڵێت، بەپێی فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان شار و قەزاکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتییان بڵاودەکاتەوە، کە گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان شار و قەزاکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هاووڵاتی دەتوانێت کارتی زانیارییەکەی بگوازێتەوە لەنێوان شارەکان و سەرجەم ئیدارە و قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، هەر هاووڵاتییەک کاری گواستنەوەی کارتی زانیاری هەیە دەتوانێت سەردانی نوسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 5ی مانگی ئاب بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، گواستنەوەی کارتی زانیاری لەسەرجەم ناوچەکانی دەرەوە و ناوەوەی ھەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.

 

سازگار، لە ماڵ و لە کار گوڵ بووەتە هەوێنی ئارامی ڕۆژەکانی
پێت سازگار، لە ماڵ و لە کار گوڵ بووەتە هەوێنی ئارامی ڕۆژەکانی
سبەینێ لە هەولێر ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆببێتەوە
دوات سبەینێ لە هەولێر ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆببێتەوە
پەیوەندیدار