قائیمامیەتی چەمچەماڵ لەبارەی کەوتنەکاری کامێراکانی تیژڕەوی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:” دوورە لە راستییەوە”.
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایگەیاند، دەنگۆی بەکارکەوتنی کامێراکانی تیژڕەوی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگای سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ دوورە لەڕاستیەوە.
وتیشی،کامێراکان کاتێک دەکەونە کار کە هێما و هێڵکارییەکانی تایبەت بە ڕێنمایی شۆفێران لەسەر تەواوی ڕێگاکە جێگیر دەکرێن و دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت کە کامێراکان کەوتونەتەکار.