پارەی كارەبای مۆلیدە دیاریكرا



لە هەریەكە لە دهۆك و كەركوك پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ئاب (8) دیاری كرا و بڕیارە سبەینێ‌ لە سلێمانی و هولێریش نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ڕابگەیەنرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پارێزگای دهۆك، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك بە ئامادەبوونی د. نەوزاد عەبدوڵا، بەرپرسی لقی یەك-ی پارتی لە دهۆك و قایمقامی دهۆك، لەگەڵ لیژنەی مۆلیدەكان لە پارێزگاكە كۆبووەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی بەرنامەی كاركردنی مۆلیدەكانی كارەبا و كاتژمێرەكانی كاركردنیان كرا، لەگەڵ ئەو كێشە و گرفتانەی دێنە بەردەمیان، لەگەڵ بەهای هەر ئەمپێرێكی كارەبا.

ئاشكراشی كردووە، لە كۆبوونەوەكەدا “بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان”، بریاردرا بەهای هەر ئەمپێرێكی كارەبا بۆ مانگی ئاب، كە بە 17 هەزار و 500 دینار دەستنیشانكرابوو، كەمبكرێتەوە بۆ 16 هەزار و 500 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە شەوی ڕابردوو، ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك ڕایگەیاند، نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەیان لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان و ڕەچاوكردنی دۆخی گوزەرانیان كەم كردۆتەوە و هەر ئەمپێرێك بەپێی ناوچەكان لەنێوان 6 بۆ 8 هەزار دینار دەبێت.

ڕاشیگەیاند، كاری زیاتر لەسەر نرخی مۆلیدە دەكەن، بەجۆرێك دۆخی هاووڵاتیان لەبەرچاو بگیرێت.

بۆچی هەندێک لە منداڵان پەنجە گەورەی خۆیان دەمژن؟
پێت بۆچی هەندێک لە منداڵان پەنجە گەورەی خۆیان دەمژن؟
لە بەغدا لەسەر مووچە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەکرێت
دوات لە بەغدا لەسەر مووچە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەکرێت
پەیوەندیدار