لە ناوچەیەكی دیكەی هەرێم تووشبوون بە كۆلێرا ڕاگەیەنرا



لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دوو حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی كۆلێرا تۆماركرا و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان، كە ڕێکارەکانی خۆپارێزیی بەباشی جێبەجێ بکەن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان کە (٢) حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە سنوورەکەیان تۆمارکراوە و دەشلچێت: حاڵەتەکان یەکێکیان لە قەزای کەلار و ئەوەکەی تریان لە قەزای کفری بووە.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین، کە ڕێکارەکانی خۆپارێزیی بەباشی جێبەجێ بکەن، لەوانە: ڕاگرتنی پاکوخاوێنی کەسیی، دڵنیابوونەوە لە پاکی سەرچاوەی ئاو، ئاگاداربوون لە خواردنی سەوزە و میوە و باش شۆردنەوەیان پێش خواردنیان، خۆدوورگرتن لە خواردنی دەرەوە و سەردانەپۆشراو.

تەندروستی گەرمیان داواش لە هاووڵاتیان دەكات، “لەکاتی بوونی حاڵەتی سکچوونی توند، سەردانی نەخۆشخانە بکەن”.

جەختیشی كردۆتەوە، تیمەکانی تەندروستی بە بەردەوامیی لە ئەرکدا دەبن و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنکار و خواردنگە و جێگە گومانلێکراوەکان دەکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە.

شەش بەرپرس لەکارەکانیان دووردەخرێنەوە
پێت شەش بەرپرس لەکارەکانیان دووردەخرێنەوە
لاڤرۆڤ: كوردەكان بە متمانەیان بە ئەمریكا چارەنووسی ئەفغانیەكانیان دەبێت
دوات لاڤرۆڤ: كوردەكان بە متمانەیان بە ئەمریكا چارەنووسی ئەفغانیەكانیان دەبێت
پەیوەندیدار