ئایا خواردنی مێرووەکان جیهان لە برسێتی دەرباز دەکات؟



لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانی کەشوهەوا و زیادبوونی فشارەکان لەسەر سامانە سروشتییەکان، جیهان بەدوای چارەسەری خۆراکی بەردەوام و کاریگەردایە، یەکێک لەو چارەسەرانە خواردنی سیسرکە، وەک جێگرەوەیەکی بەردەوام بۆ گۆشتە تەقلیدیەکان.

 

ئەم باسە هەنگاوێکی جددییە بەرەو داهاتوویەکی نوێی بواری خۆراک کە بتوانێت پرۆتینی کوالیتی بەرز بە تێچووی زۆر کەمتر دابین بکات.

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن؛ خواردنی مێرووەکان شتێکی نوێ نییە، لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە دوو ملیار کەس، بە بەردەوامی مێروو و حەشەراتەکان دەخۆن وەک بەشێک لە خۆراکی تەقلیدی خۆیان.

 

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO)، مێرووەکان سوودی خۆراکی بەرچاو دەبەخشن و دەوڵەمەندن بە پرۆتین و کانزاکان.

 

لە بەریتانیا، ژمارەیەک چێشتخانە، دەستیان کردووە بە پێشکەشکردنی خواردنی دروستکراو لە مێروو، وەکو یوم باگ لە لەندەن هەندێک لە ژەمەکان کەپێشکەشی دەکات، لە سیسرک دروستکراون.

 

توێژەران دەڵین؛ ئەم شێوازە خۆراکییە هێواش هێواش قبوڵکردن بەدەستدەهێنێت، کە پشتگیری دەکرێت لەلایەن هەڵمەتەکانی هۆشیاری و دەستپێشخەریی کە ئامانجیان تیشک خستنە سەر سوودە ژینگەیی و تەندروستییەکانی ئەم گۆڕانکارییە.

 

ئایا مێرووەکان دەبنە جێگرەوەی گۆشت؟

بەڵگەکان لە زیادبووندان کە مێرووەکان دەتوانن بەدیلێکی بەردەوام و خۆراکی بن بۆ گۆشتی تەقلیدی، بەخێوکردنی مێرووەکان پشت بە سەرچاوەی زۆر کەمتر دەبەستێت لە چاو بەخێوکردنی ئاژەڵان، دۆستی ژینگەیە، بەو پێیەی مێرووەکان ئاو و خۆراکیان کەمترە و دەردانی کاربۆنیشیان کەمترە.

 

بەگوێرەی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO)، مێرووەکان لە نێوان 30 -80%ی کێشیان لە پڕۆتینە، سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامینەکانی وەک ڤیتامین B12 و ئاسن و زینکن، هەروەها ترشە چەورییە پێویستەکانی وەک؛ ئۆمیگا 3 و ئۆمیگا 6یان تێدایە.

 

لەگەڵ هەموو ئەم زانیارییانەی خراونەتەروو، بەڵام هێشتا پێویست بە لێکۆڵینەوەی زیاترە بۆ ئەوەی بە تەواوی سوودە تەندروستییەکانی ئەم بوارە مسۆگەر بکرێن و ڕێنمایی ڕوون و بەرچاو پێشکەش بە بەکارهێنەران بکرێن.

دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق و هەرێم ڕاگەیەنرا
پێت دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق و هەرێم ڕاگەیەنرا
خالید شوانی: مووچە کێشەی سیاسیی لەسەر نییە
دوات خالید شوانی: مووچە کێشەی سیاسیی لەسەر نییە
پەیوەندیدار