وەزیری دادی عێراق لەبارەی مووچەى فەرمانبەرانی هەرێمى کوردستانەوە ڕایگەیاند، “پێویستە هەرێم پابەندی ڕێنماییەکانی بەغدا بێت”.
خالید شوانى، وەزیرى دادی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەى بڕیارى دادگاى فیدراڵى پێویستە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بنێردرێت و مووچە کێشەی سیاسیی لەسەر نییە.
خالید شوانى ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەى کێشە بۆ مووچە دروست نەبێت پێویستە هەرێمى کوردستان بە ڕێوشوێنە ئیداریى و داراییەکانى وەزارەتى دارایی عێراقەوە پابەند بێت.
ئەمەش لە کاتێدایە، تا ئێستا مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئاب لە هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە، لە کاتێکدا بەغدا مووچەی مانگی ئەیلوول دابەشدەکات.