فەرمانبەران لە پارێزگایەک بۆ مووچە گردبوونەوە



بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکی پارێزگای میسان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجامدەدەن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی تۆڕەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی سەر بە وەزارەتی کارەبا لە پارێزگای میسان بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوای مافەکانیان دەکەن.

فەرمانبەرانی ناڕازی جەختیان لەوەکردەوە، ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت و مووچەکانیان نەدرێت خۆپیشاندانێکی گەورە لەبەردەم وەزارەتی کارەبا ئەنجام دەدەن.

بە هۆی کێشەی لیستەکانی مووچەوە زیاتر لە ٣٥٢ ملیار لە هەرێم بڕدراوە
پێت بە هۆی کێشەی لیستەکانی مووچەوە زیاتر لە ٣٥٢ ملیار لە هەرێم بڕدراوە
کەسوکاری حەکیم: کوڕەکەمان بە هۆی قسەکردن بە کوردی لە ئیستانبوڵ کوژرا
دوات کەسوکاری حەکیم: کوڕەکەمان بە هۆی قسەکردن بە کوردی لە ئیستانبوڵ کوژرا
پەیوەندیدار