یونیسێف ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون دابین دەکات



یونیسێف تەندەرێکی بەپەلە بۆ دەستەبەرکردنی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون دەستپێدەکات.

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانی ڤاکسین (GAVI) و ناوەندەکانی ئەفریقا بۆ کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تەندەرێکی بەپەلەی دەستپێکردووە بۆ دەستەبەرکردنی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون بۆ ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی قەیرانەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی ڕێکخراوەکاندا هاتووە، کە دەتوانرێت ڕێککەوتن بۆ ١٢ ملیۆن ژەم تا ساڵی ٢٠٢٥ ئەنجام بدرێت، ئەمەش بەپێی توانای بەرهەمهێنەران دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی تەندەرەکە، یونیسێف ڕێککەوتنی مەرجدار لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ڤاکسین ئەنجام دەدات، ئەمەش ڕێگە بە ڕێکخراوەکە دەدات بەبێ دواکەوتن ڤاکسینەکان دابین بکات و ڕەوانەی وڵاتانی بکات پاش پشتڕاستکردنەوەی بودجە، داواکاری، ئامادەیی و پێداویستییە ڕێکخراوەییەکان.

پێشتر لە مانگی ئابی ڕابردوودا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و بڵاوبوونەوەی بۆ وڵاتانی دراوسێ، نەخۆشی ئاوڵەی مەیموونی بە حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی گشتی ڕاگەیاند، کە نیگەرانی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە.

تیدرۆس ئادهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لەمساڵدا زیاتر لە ١٨ هەزار حاڵەتی گومانلێکراوی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە کۆنگۆ تۆمارکراوە، ئەمە جگە لەوەی ٦٢٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە، هاوکات زیاتر لە ١٥٠ حاڵەتی تووشبوون پشتڕاستکراوەتەوە.

 

کەسوکاری حەکیم: کوڕەکەمان بە هۆی قسەکردن بە کوردی لە ئیستانبوڵ کوژرا
پێت کەسوکاری حەکیم: کوڕەکەمان بە هۆی قسەکردن بە کوردی لە ئیستانبوڵ کوژرا
لە مانگێکدا 15 کۆڵبەر کوژراون
دوات لە مانگێکدا 15 کۆڵبەر کوژراون
پەیوەندیدار