یەکەم شەپۆلی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە



لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن، لە 21ی ئەیلوول-یش وەرزی پایز دەستپێدەکات.

دوای شەپۆلێکی چڕی گەرما لە مانگەکانی تەمموز و ئاب، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە و لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی پایز پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە بکەن، بەتایبەتی لە شەو و کاتەکانی بەیانی زوودا پلەکان زیاتر دادەبەزن.

پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما ئەمڕۆ یەکشەممە لە نێوان 37 بۆ 40 پلە دەبێت لە ناوچەکانی باکور، هاوکات لە بەغدا و ناوەڕاستی فورات 41 پلە دەبێت، لە باشووریش 44 پلە دەبێت .

بەپێی دەستەی کەشناسی عێراق، یەکەم شەپۆلی بارانبارینی پاییز لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا ڕوو لە عێراق دەکات، کە دۆخێکی ناسەقامگیری هەوا و بارانبارین بە چڕی جیاواز دروست دەکات.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، شەپۆلی بارانبارینەکە لە نێوان 5 تا 11ی ئەیلوول دەبێت، لەگەڵیدا بەردەوام هەورەبروسکە دەبێت.

 

لە مانگێکدا 15 کۆڵبەر کوژراون
پێت لە مانگێکدا 15 کۆڵبەر کوژراون
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دەستیپێکرد
دوات دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دەستیپێکرد
پەیوەندیدار