دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دەستیپێکرد



دەستەی خانەنشینیی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دەکات و هێشتا فەرمانبەر و خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش لە چاوەڕوانیی مووچەی مانگی تەمووزدان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی گشتیی خانەنشینیی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول کردووە.

دەستپێکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول لە عێراق لە کاتێکدایە کە تا ئێستا فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی تەمووزیان وەرنەگرتووە.

دوێنێش سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەنجینەکانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی لیستی مووچەیان بە هاوتاکراوی بۆ ڕەوانە بکەن.

یەکەم شەپۆلی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە
پێت یەکەم شەپۆلی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە
هاووڵاتییەکی خەڵکی دهۆک لە ئیستانبوڵ کوژرا
دوات هاووڵاتییەکی خەڵکی دهۆک لە ئیستانبوڵ کوژرا
پەیوەندیدار