بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێكدا سێ‌ منداڵ گیانیان لەدەستدا



لە گەڕەكی پەنجا عەلی لە شاری كەركوك ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و بەهۆی دووكەڵی ئاگرەكەوە سێ‌ منداڵ خنكان، كە هەر سێ‌ منداڵەكە كچن.

ئەمڕۆ شەممە 31ی ئاب، لە گەڕەكی پەنجا عەلی لە شاری كەركوك بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و بەهۆیەوە سێ‌ منداڵ گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو سێ‌ منداڵە تەمەنیان لەنێوان 3 بۆ 11 ساڵ بووە و كچ بوون و منداڵی خێزانێكی عەرەب بوون.

تەرمی منداڵەكان ڕەوانەی پزیشكی دادی كەركوك كراوە و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە دەستپێکردووە.

ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی بەغدا چی ڕوویدا؟
پێت ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی بەغدا چی ڕوویدا؟
کاتی بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە ڕاگەیەندرا
دوات کاتی بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدار