ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی بەغدا چی ڕوویدا؟



سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەندین گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاوەستا و بەهۆیەوە گرژی لەنێوان گەشتیاران و پۆلیس و هێزی پاراستنی فڕۆکەخانە دروستبوو.

ئەمڕۆ شەممە 31ی ئابی 2024، وەزارەتی گواستنەوە لەڕاگەیەندراوێکدا پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ بەدواداچوون لە بارودۆخی دواکەوتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، وەزیری گواستنەو ڕەزاق ئەل سەعداوی بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی داوە، بە سەرۆکایەتی بریکاری کارگێڕی وەزارەت بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بارودۆخی دواکەوتنی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

جێی باسە، ئەمڕۆ 31ـی ئاب لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەهۆی ڕاگرتنی ژمارەیەک لە گەشتە ئاسمانییەکان پشێوی و ناکۆکی لەنێوان گەشتیاران و کارمەندانی ئەمنی ڕوویدا، ئەمەش وایکرد وەزیری گواستنەوە، سەردانی فڕۆکەخانە بکات و لیژنەیەک بۆ ئەوپرسە پێکبهێنێت.

تائێستا هۆكاری دروستبوونی كێشه‌کە له‌ نێو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نازانرێت، به‌ڵام میدیاعێراقییەکان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌ كێشه‌كه‌ به‌هۆی نەبوونی پلان و رێكخستنی كاتژمێرەكانی گەشتكردنەوە سه‌ریهه‌ڵداوه‌، كێشه‌كه‌ ته‌نها له‌وێ نه‌بوه‌ به‌ڵكو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سڕه‌ش ڕوویداوه‌.

پێشتر محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەنگین ڕێکانی کردە سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێڕاق.

ئەپیكۆر زیانی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات
پێت ئەپیكۆر زیانی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات
بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێكدا سێ‌ منداڵ گیانیان لەدەستدا
دوات بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێكدا سێ‌ منداڵ گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار