16 هاووڵاتی هەرێم لە تونس دادگایی دەکرێن



ئەو هاووڵاتییانەی کە بەمەستی کۆچکردن بۆ ئەوروپا چووبوونە تونس، دوای دەستگیرکردنیان دادگایی دەکرێن.

ئەمڕۆ شەممە، عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو هاووڵاتییاندا تەواوبووە کە لە تونس دەستگیرکرابوون و دراونەتە دادگە.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەو هاووڵاتییانە 2 بۆ 3 هەفتەی دیکە دادگایی دەکرێن و ڕەنگە هەر یەکێکیان بە مانگێک زیندایی سزا بدرێت، بەڵام لەبەرئەوەی لەسەرەتای دەستگیرکردنیانەوە ماوەی سزای زیندانییەکەیان بۆ هەژمار دەکرێ، ڕاستەوخۆ ئازاد دەکرێن و دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە ئەو کاتەی سزاکەیان بۆ دەردەچێ، مانگەکەیان تەواوکردووە.

ژمارەی ئەو هاووڵاتییانە 16 کەسە و بە مەبەستی کۆچکردن بۆ ئەوروپا چوونەتە تونس کە ئێستا هاوولاتییان دەتوانن بە بێ وەرگرتنی ڤیزە سەردانی بکەن.

 

عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسێکی داعشی لە سلێمانی ڕاگەیاند
پێت عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسێکی داعشی لە سلێمانی ڕاگەیاند
کۆچبەرە کوردەکان لە سنووری یۆنان ڕزگارکران
دوات کۆچبەرە کوردەکان لە سنووری یۆنان ڕزگارکران
پەیوەندیدار