بەرگری شارستانی زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان لە ڕووباری خابوور خنکا”.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2:30 نیوەڕۆ ئاگادارکراینەوە، لە ڕووداوی خنکانy گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان لە گوندی پیرەکا لە ڕووباری خابوور.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا گەڕان لەلایەن تیمەکانمانەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی بەردەوامە.
بەرگری شارستانی زاخۆ ڕاشیگەیاند، ئەو گەنجە ناوی (ی.ع.ع) خەڵکی زاخۆیە.