کۆمپانیای تێسلا ٨٧٠ ئۆتۆمبێل لە بازاڕی چین دەکشێنێتەوە



ئیدارەی ڕێکخستنی بازاڕ لە چین ڕایگەیاند، کە کۆمپانیای تێسلای ئەمریکی ٨٧٠ ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو لە بازاڕی چین دەکشێنێتەوە بەهۆی کەموکوڕی لە بۆیەی سەقفدا.

تا ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەشێک لە ئۆتۆمبێلە کارەباییە هاوردەکراوەکانی مۆدێل X کە لە نێوان ١٦ی ئازاری ٢٠١٦ تا ٣١ی تەمموزی ٢٠١٦ بەرهەم هێنراون، بە گشتی ژمارەیان ٨٧٠ ئۆتۆمبێل دەبێت، دەگەڕێنرێنەوە.

ئیدارەی ڕێکخستنی بازاڕ لە چین ئاماژەی بەوەکردووە، کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ کەموکوڕتی لە بۆیەی سەقفی ئۆتۆمبێلەکەدا، کە بەهۆی لاوازی پلێتەکەیەوە بە تێپەڕبوونی کات هەڵیداوە.

جێگای سەرنجە کە تێسلا بە خۆڕایی پشکنینی ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان دەکات و کەموکوڕتییەکان دیاری دەکات و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکات، لە حاڵەتی پێویستیشدا ئاگاداری خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان دەکاتەوە.

مامۆستایەکی ئاینیی بە 15 مانگ زیندانیی سزا درا
پێت مامۆستایەکی ئاینیی بە 15 مانگ زیندانیی سزا درا
جومانە غەلای: بانگەشە دەستپێ مەکەن و ژمارەکانتان بڵاومەکەنەوە
دوات جومانە غەلای: بانگەشە دەستپێ مەکەن و ژمارەکانتان بڵاومەکەنەوە
پەیوەندیدار