پەڵەیەکی سەیر لەسەر خۆر دەردەکەوێت



زانایەکی ڕووسی باس لە دەرکەوتنی پەڵەیەک لەسەر ڕووی خۆر دەکات.

زانای ڕوسی سێرگی بۆگاچۆڤ، بەڕێوەبەری تاقیگەی فەلەکناسی خۆر لە پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمان لە ئەکادیمیای زانستی ڕوسیا ئاماژە بەوە دەکات، کە پەڵەیەکی سەیر لە شێوەی دڵ لەسەر ڕووی خۆر دروست بووە.

بە وتەی ئەو زانایە، هەموو جۆرەکانی پەڵە لەسەر خۆر بەردەوام نابن، بۆیە بەدووری نازانرێت ئەم پەڵەیە بەخێرایی نەمێنێت، چونکە پەڵە لەسەر خۆر دەردەکەون لەئەنجامی کاریگەریی کێڵگە موگناتیسییە بەهێزەکان، و ئەم کاریگەرییانە ناجێگیرن لەسەر خۆر.

ئەو زانایە ئاماژە بەوە دەکات، کە لە سەرەتای دەرکەوتنی ئەم پەڵەیە هیچ درەوشانەوەیەک لەسەر خۆر ڕووی نەداوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر هەوڵبدەین خۆر بە جەستەیەکی مرۆڤ بچوێنین، ئەوا دڵی خۆر ناوکی زۆر گەرمەکەیەتی، کە کاردانەوەی ناوکی تێیدا ڕوودەدات و گەرمی و ڕووناکی دروست دەکات کە دوای ماوەیەک دەگاتە زەوی بە هەمان شێوە. تیرەی ناوەکی نزیکەی چارەکێک لە تیرەی خۆر.

ڕێگای کاریگەر بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری مۆبایلەکەت
پێت ڕێگای کاریگەر بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری مۆبایلەکەت
لە سووریا هەوڵی هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا دەدرێت
دوات لە سووریا هەوڵی هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا دەدرێت
پەیوەندیدار