مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بڵاوکرایەوە



بەگوێرەى ڕێنماییەکانی دامەزراندنی مامۆستایانى وانەبێژى وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵا، مووچەی وانەبێژان لەنێوان 400 بۆ یەک ملیۆن و 250 هەزار دینار دەبێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا بە دابەزراندنی نزیکەی 40 هەزار مامۆستاى وانەبێژى وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵا.

بەگوێرەى رێنمایی ژمارە 10ـى ساڵى ساڵى 2019ى وەزارەتى دارایی و ئابووریى کە لە دووى ئایارى هەمان ساڵدا لە رۆژنامەى وەقائیعى کوردستان بڵاوکراوەتەوە مووچەى فەرمانبەرانى گرێبەستى بەمشێوەیە دیاریکردووە:

خاوەن بڕوانامەى دبلۆم، 400 هەزار دینار، خاوەن بڕوانامەى بەکالۆریۆس و دبلۆمى یەک ساڵى، 500 هەزار دینار، خاوەن بڕوانامەى دبلۆمى باڵا یەک ساڵ و بەکالۆریۆس 5 ساڵ 600 هەزار دینار، خاوەن بڕوانامەى دبلۆمى باڵا 2 ساڵ و بەکالۆریۆس شەش ساڵ 850 هەزار دینار تاوەکو یەک ملیۆن دینار و خاوەن بڕوانامەى دکتۆرا یەک ملیۆن تاوەکو یەک ملیۆن و 250 هەزار دینار.

 

داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی ١٥ ملیار دینارە
پێت داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی ١٥ ملیار دینارە
پەروەردە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕادەگەیەنێت
دوات پەروەردە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار