ئەمریکا: پشتگیری هەڵبژارنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیر دەکەین



کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، پشتگیری  لە هەڵبژارنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیر لە هەرێمی کوردستان دەکەین.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: دوای دوو هەفتە لە گەیشتنی بۆ هەرێمی کوردستان و لە یەکەم سەردانیدا بۆ شاری سلێمانی ستیڤ بیتنەر, کونسوڵی گشتی، لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرد کە لە ٢٠ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت وەک ئامرازێکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە دیموکراسیەکانی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت:”کونسوڵی گشتی پشتگیری ئەمریکای دەربڕی بۆ هەڵبژارنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیر، هەروەها پارێزگار و کونسوڵی گشتی باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و ژینگەی ئێستای بازرگانی و ئابووری سلێمانی کرد”.

وەزارەتی ئەوقاف: مانگانە شایستەی دارایی دەدەین بە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش
پێت وەزارەتی ئەوقاف: مانگانە شایستەی دارایی دەدەین بە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش
پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دوات پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر