ئەمریكا داوای لە تویتەر كردووە 250 هەژمار دابخات



خاوەنی تویتەر و SpaceX، ئیلۆن ماسك رایگەیاند، دامەزراوەكانی ئەمریكا داوایان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر كردووە ٢٥٠ هەزار هەژمار دابخات، لەنێویاندا ژمارەیەك میدیاكار و بەرپرسی كەنەدی هەن.

ئیلۆن ماسك ١١هەمین “دۆسیەی تویتەر”ی لە رێگای رۆژنامەوانیی ئازاد، مات تەییبی-ەوە ئاشكرا كرد.

مات تەییبی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی كردەوە كە ماسك ڕایگەیاندووە،”دامەزراوەكانی ئەمریكا داوایان لە تویتەر كردووە ٢٥٠ هەزار هەژمار دابخات لەنێویاندا هەژماری ژمارەیەك میدیاكار و بەرپرسی كەنەدی”.

مات تەییبی بە ئاماژەدان بەوەی كە بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی پەرچەكرداری جیهانیی ئەمریكا (GEC) كە پشتی بە داتاكانی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا (DHS) بەستووە لەنێو ئەو هەژمارانەدا “دوو یان زیاتر” هەژماری فەرمی هەن و نووسیوویەتی: “بەرپرسانی ئەمریكی داواكاری جۆراوجۆری سەیرییان هەبووە بۆ هەڵپەساردنی هەژمارەكانی ئەو كەسانەی حەزبە چارەیان ناكەن”.

بەپێی ئاشكراكردنی ١١ەمین دۆسیە نووسینگەی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی دیموكراتەكان، ئادم شیف لە تشرینی دووەمی ٢٠٢ داوای كردووە بەهۆی “دەستدرێژییەكان”ی گرووپە لایەنگرەكانی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ بۆسەر كارمەند ئادم شیف ڕێوشوێنی پێویستییان بەرامبەر بگیرێتە بەر و تیایدا هاتووە: “ناوەڕۆكی تویتەكانی كارمەندانی میسكۆ و ژمارەیەك لە ئەندامانی دیكەی ئەنجوومەنی نوێنەران لابدەن و (ژمارەیەك) هەژمار هەڵپەسێرن”.

لە ئاشكراكردنی ئەم دۆسیەیەدا، هەروەها ئاماژە بەو دراوە كە دامەزراوەكانی ئەمریكا باسیان لەوە كردووە هەوڵ دەدرێت پەیوەندی ئەوان لەگەڵ بەرپرسی كاروباری ئاسایشپارێزراوی پێشووی تویتەر، یووێڵ راس بپچڕێندرێت و سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی كە بەرپرسی كاروباری سیاسەتی تویتەر، كارلۆس مۆنخێ ئاماژەی بەوە داوە: “ئەگەر دەرفەت بە پەیوەندیی راستەوخۆ بە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا بدەین لەگەڵ راس، ئەوا زوو زوو داواكاری پێشكەشی ئەو دەكەن”.

ئێلۆن ماسك ماوەیەكە نووسراوە ناوخۆییەكانی بەڕێوەبەرانی پێشووی تویتەر لە رێگای ژمارەیەك ڕۆژنامەوانەوە بڵاودەكاتەوە.

دادگای توركیا لە هەوڵی بڕینی پشتیوانی دارایی هەدەپەیە
پێت دادگای توركیا لە هەوڵی بڕینی پشتیوانی دارایی هەدەپەیە
نەخۆشخانەی هەولێری فێركاری لەساڵی ڕابردوودا 45 هەزار شووشتنی گورجیلەیان ئەنجامداوە
دوات نەخۆشخانەی هەولێری فێركاری لەساڵی ڕابردوودا 45 هەزار شووشتنی گورجیلەیان ئەنجامداوە
پەیوەنیدر