پۆلیسی هەولێر دۆسێی دزێک بە جیاواز ناودەبات



پۆلیسی هەولێر ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە چەندین تاوانی دزی جیاجیای ئەنجامدابوو و دەڵێت”دوای ئەوەی هەستیکردووە خۆی ڕادەست کردووە”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە ، تۆمەتبارێکی بە ناوی (ق. س. س) دەستگیر کرد، کە چەندین تاوانی دزیی ئەنجام داوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، جیاوازیی ئەو دۆسیەیە لەگەڵ دۆسیەکانی تر ئەوەیە، تۆمەتبار کە هەستی کردووە پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت و شوێنەکەی ئاشکرا بووە، خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە.

تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕادەستی دادگا کرا و لە ئێستادا ڕاگیراوە.

پۆلیسی هەولێر لێرەوە هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوەوە کە بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ هاووڵاتیانی خۆشەویست، ناهێڵن کەس لە دەست یاسا دەربازی بێت و دەستگیری دەکەن.

لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە

پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێت پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
تورکیا: درۆنەکەی کەرکوک هی ئێمە بوو
دوات تورکیا: درۆنەکەی کەرکوک هی ئێمە بوو
پەیوەندیدار