ئاسایشی عێراق دەستگیرکردنی تۆڕیکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە هەولێر ڕادەگەیەنێت و دەڵێت” لەناوخۆدا بازرگانی بە ماددەی ماریوانا دەكەن”.
ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند، دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد لەسەر تۆڕیكی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادگا، هێزەكانیان توانیویانە لە شاری هەولێر ئەو بازرگانانە دەستگیر بکەن، کە بەهاوکاری بازرگانانی نێودەوڵەتی بازرگانییان بە مادەی ماریواناوە کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر جموجۆڵی ئەندامانی گروپەكە لە نێوان هەولێر – بەغداد هاتووچۆیان كردووە، هەروەها دیاریكردنی شوێنی مانەوەیان، لەلایەن بەشی ماددە هۆشبەرەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە لەناو ماڵەكانی خۆیاندا دەستگیركراون.
ئاسایشی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارانی رادەستی دەسەڵاتی داداوەری كردوە و رێكارە یاساییەكان بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.