وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ڕاگرتنی دەوام بڕیاری دا



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویكردەوە، بەهۆی نالەباری كەشوهەوا و ئەو شەپوڵە سەرماو سۆڵەیەی كە روویكردووەتە ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆكی زانكۆكانی كوردستان (حكومی و تایبەت) و راگری پەیمانگەكان بۆ راگرتنی دەوام.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویكردەوە، كە بەهۆی نالەباری كەش وهەوا و ئەو شەپوڵە سەرماو سۆڵەیەی كە ڕویكردۆتە ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان، بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و قوتابیان دەسەڵات دراوەتە سەرۆكی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ڕاگرتنی دەوام .

بریارێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
بەهۆی نالەباری كەش وهەوا و ئەو شەپوڵە سەرماو سۆڵەیەی كە ڕویكردۆتە ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر فەرمانی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و قوتابیان و بە ڕەچاوكردنی بارودۆخی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان. بریاردرا بەپێدانی دەسەڵات بە سەرۆكی زانكۆكانی كوردستان (حكومی و تایبەت) و ڕاگری پەیمانگەكان بۆ ڕاگرتنی دەوام لە كاتی نالەباری كەشوهەوای ناوچەكانیان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
هەولێر – 2023/1/4

شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر بارین لە هەفتەی داهاتووە ڕوو لە هەرێم دەكات
پێت شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر بارین لە هەفتەی داهاتووە ڕوو لە هەرێم دەكات
وەزارەتی كارەبا؛ بەرهەمی كارەبا بەو سەرمایە دەگاتە 3 هەزار و500 مێگاوات
دوات وەزارەتی كارەبا؛ بەرهەمی كارەبا بەو سەرمایە دەگاتە 3 هەزار و500 مێگاوات
پەیوەنیدر