عێراق 10 ترلیۆن دینار بۆ مووچە دابین دەکات



عێراق بڕیارە مووچەی فەرمانبەران یەکبخات و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە 10 ترلیۆن دینار هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئامادەکردنی پلانێکی تایبەتی بۆ یەکخستنی پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا کرد کە، جێبەجێکردنی 10 ترلیۆن دیناری پێویستە.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێشتر لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری لیژنەی حکومەتی پەیوەندیدار بە دۆسێی یەکخستنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی کردبوو، بڕیارە کار بۆ بۆ دۆزینەوەی نەختینەی دارایی پێویست بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی فەرمانبەران 4 ملیۆن تێدەپەڕێنێت، یەکخستنی مووچەکانیان پێویستی بە نزیکەی 10 ترلیۆن دینار هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە تەرخانکردنی دارایی و دەستکاریکردنی پێوەرەکانی مووچە هەیە.

کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندیدارە بە هەموارکردنەوەی پێوەرەکانی مووچە بە پەسەندکردنی یاسایەکی تایبەت بە مووچە یان یاسای خزمەتگوزاری شارستانی و ناردنی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران.

نزیکەی 70%ی فەرمانبەرانی عێراق کە بە نزیکەی پێنج ملیۆن مووچەخۆر مەزەندە دەکرێت، داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان دەکەن، بەشێکیشیان لە ئەگەری دواکەوتنی مافەکانیان لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە، هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن.

خوێندنی باڵا: ناوی یەکەمەکانی زانکۆ بۆ دامەزراندن ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کرا
پێت خوێندنی باڵا: ناوی یەکەمەکانی زانکۆ بۆ دامەزراندن ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کرا
شوێنەوارناسان هۆشداری دەدەن لە لاربوونەوەی منارەی چۆلی
دوات شوێنەوارناسان هۆشداری دەدەن لە لاربوونەوەی منارەی چۆلی
پەیوەنیدر