ئەو تۆمەتبارەی ئاژەڵی دەدزی دەستگیر کرا



لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەند سەر ئاژەڵێكی دزی بوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گەڕەكی تاسڵوجە لەشاری سلێمانی چەند سەر ئاژەڵێكی لێ‌ دزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەند سەر ئاژەڵێكدا لە جۆری (مەڕو بزن ) كە تۆمەتبار دزی بوی.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار ( س،ح،ر لە دایكبووی 1995 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا

تەرمی هاووڵاتییە خنکاوەکەی زێی گەورە دۆزرایەوە
پێت تەرمی هاووڵاتییە خنکاوەکەی زێی گەورە دۆزرایەوە
ئەفغانستان؛ ژنان نابێت دەنگ بەرز بکەنەوە و پیاوانیش ڕیش بتاشن
دوات ئەفغانستان؛ ژنان نابێت دەنگ بەرز بکەنەوە و پیاوانیش ڕیش بتاشن
پەیوەنیدر