بارمتە ئازادکراوەکەی ئیسرائیل، باسی ساتەکانی ژیانی دەکات



قاید فەرحان قازی، کە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی گشتی ئیسرائیل (شین بێت) ئازادکرا، باس لە ماوەی دەستبەسەرییەکەی دەکات، کە لە ماوەیەدا لەلای بزووتنەوەی حەماس بووە.

 

قاید، بە کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، لە 7ی تشرینی یەکەمدا دوای ئەوەی قاچی بریندار دەبێت، پاش دەستبەسەرکردنی نەشتەرگەری بۆ کراوە و توانویانە فیشەکێک لە قاچی دەربهێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناو یەکێک لە تونێلەکاندا بووەو مانگانە جارێک ڕێگەی پێدراوە خۆی بشوات.

 

بارمتە ئیسڕائیلییەکە سەبارەت بە چیرۆکی ڕزگارکردنیشی دەڵێت؛ گوێی لە بۆردومانێکی بەهێز بووە، پاشان گوێی لە ئاخاوتن بە زمانی عیبری بووە و بۆی دەرکەوتووە کە سەربازانی سوپای ئیسرائیل لە نزیکیەوەن لەناو تونێلەکەدا.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، کە کاید فەرحان قازی تەمەن ٥٢ ساڵ لە “ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆز”دا ئازادکراوە و باری تەندروستی باشە.

 

قاید، خەڵکی شاری ڕەحات بەدەوییە لە نەقەب لە باشووری وڵات.

 

ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکە لە کاتێکدا بوو کە ئەمریکا و میسر و قەتەر هەوڵی نێوەندگیرییان بۆ ڕێککەوتن و ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دابوو، کە بریتی بوو لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان و گەڕانەوەی دەستبەسەرکراوانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان.

تەندروستی عێراق: پێویستیمان بە ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون نییە
پێت تەندروستی عێراق: پێویستیمان بە ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون نییە
هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
دوات هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار