٥٠٠ ملیار دینار شایستەی دارایی جوتیاران ڕەوانە دەکرێت



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، “بەمنزیکانە بەغدا زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دیناری دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێم خەرجدەکات”.

د.نەرمین مەعروف لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، پەیوەندیمان بە وەزارەتی بازرگانی و دارایی عێراق کردووە بۆ بەدواداچوونی مافی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان و دواکەوتنی شایستە داراییەکانی گەنمی ئەمساڵ کردووە، دڵنیایی درا کە بەم نزیکانە ٥٠٠ ملیار دینار وەک شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێم خەرجدەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە ھەرێمی کوردستان، پارەی گەنمی جوتیاران لەچەند پارێزگایەکی دیکەی عیراق دواکەوتووە، ھۆکارەکەشی بۆ کەمی پارەی تەرخانکراو بۆ کڕینی گەنم لە بودجەی ئەمساڵ و زیادکردنی بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکان دەگەڕێتەوە.

ھاوکات وەزارەتی بازرگانی داوای زیادکردنی پارەی تەرخانکراوی کردووە کە دەسەڵات دەداتە ئەنجومەنی وەزیران بە زیادکردنی تەرخانکراوی دارایی بۆ چەند بڕگەیەکی خەرجی گرنگ لە نێویاندا کڕینی دانەوێلە.

ڕۆژنامە نێودەوڵەتییەکان، باس لە سروشتی وەڵامدانەوەی ئێران دەکەن
پێت ڕۆژنامە نێودەوڵەتییەکان، باس لە سروشتی وەڵامدانەوەی ئێران دەکەن
پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات
دوات پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات
پەیوەندیدار