مەسعود پزیشکیان دێتە هەرێمی کوردستان



مەسعود پزیشکیان لە دوای بوونی بە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەردانی عێراق دەکات.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا لەسەر بانگهێشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی بگاتە بەغداد

لە سەردانەکەیدا پزیشکیان واژوو لەسەر ئەو رێکەوتننامانە دەکات، کە بڕیار بوو ئیبراهیم رەئیسی لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق واژوویان بکات.

لەدوای وەرگرتنی پۆستەکی ئەمە دەبێتە یەکەمین سەردانی پزیشکیان بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی، بڕیارە ڕۆژی ١١ی ئەیلوول سەردانی عێراق بکات و سێ ڕۆژ بمێنێتەوە، بەپێی ئەوەی ئاژانسەکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە سەردانی چەند شارێکی عێراق دەکات و دێتە هەرێمی کوردستانیش.

عێراق گۆشتی ئەفریقی هاوردە دەکات
پێت عێراق گۆشتی ئەفریقی هاوردە دەکات
بۆچی لە تەمەنی پیریدا جەستە بچووک دەبێتەوە؟
دوات بۆچی لە تەمەنی پیریدا جەستە بچووک دەبێتەوە؟
پەیوەندیدار