نووسراوی خەرجکردنی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەرکرا



کەمێک لەمەوبەر نووسراوی خەرجکردنی دوو مووجەی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگەکانی تەمووز و ئاب دەرکرا.

بەپێی هەواڵی میدیای نزیک لە یەکێتی نووسراوی خەرجکردنی دوو مووچەی مانگەکانی تەمووز و ئابی هێزە ئەمنییەکان دراوە و سبەینێ بڕی پارەکە ڕەوانە دەکرێت.

چرۆ شەریف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، سبەی تەمویلی موچەی مانگی تەمووزی هێزە ئەمنیەکان دەکرێت و دابەش دەکرێت ، هەفتەی داهاتووش تەمویلی موچەی مانگی ٨ دەکرێت. هاوکات بەپیی سەرچاوەکانی هەواڵ نوسـراوی خـەرج کـردنی مووچەی مانگی 7 و 8ـی هێزە ئەمنیەکان بە ئیمزای سوودانی گەیشتۆتە دارایی عێـراق.

مۆبایلێکی تایبەت بە خانمان دەخرێتە بازاڕەوە
پێت مۆبایلێکی تایبەت بە خانمان دەخرێتە بازاڕەوە
سەعدی پیرە: عێراق لە خۆیەوە مووچەی خەڵک نابڕێت
دوات سەعدی پیرە: عێراق لە خۆیەوە مووچەی خەڵک نابڕێت
پەیوەنیدر