مۆبایلێکی تایبەت بە خانمان دەخرێتە بازاڕەوە



کۆمپانیای HMD Global کە بەرهەمهێنەری مۆبایلەکانی مارکەی نۆکیایە، لەگەڵ کۆمپانیای ماتێل گەیشتونەتە ڕێککەوتن، بۆ خستنەبازاڕی مۆبایلێکی نوێ بە ناوی “HMD Barbie”.

مۆبایلەکە ڕەنگی پەمەییە و دیزاینێکی کلاسیکی هەیە و دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە، بە قەبارە بچووکە و کەمێک لە تایبەتمەندیی مۆبایلە زیرەکەکانی تێدایە.

مۆبایلەکە لە چوارشەممەی داهاتووەوە لە بازاڕەکاندا بەردەست دەبێت، بە نرخی 99 پاوەند کە دەکاتە 131.24 دۆلار.

ئامێرەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات نامەی کورت بنێرن، بەڵام توانای بەکارهێنانی ئەپەکانی سۆشیال میدیای نییە.

خستنەبازاڕی ئەم مۆبایلە هاوکاتە لەگەڵ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی بوکەڵەکە لەمساڵدائەوەش دوای سەرکەوتنی فیلمی باربی دێت کە ساڵی ڕابردوو نمایشکرا و داهاتەکانیشی بەبڕی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی جیهاندا بەدەستهێنا.

کۆمپانیای توێژینەوەی CCS Insights مەزەندە دەکات کە کۆمپانیای HMD ڕەنگە زیاتر لە 400 هەزار مۆبایلی باربی لە بەریتانیا بفرۆشێت، کە لە ڕێگەی ڤۆدافۆن و ئارگوسەوە بەردەست دەبێت.

پێشتر مۆبایلی HMDی فینلەندی کە لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە پاڵپشتی دەکرێت و لقێکە لە کۆمپانیای ئەلفابێت و کوالکۆم، کۆمەڵێک مۆبایلی کلاسیکی خستە بازاڕەوە، کە تایبەتمەندییەکی کەمی مۆبایلە زیرەکەکانیان لەخۆگرتووە، ئەوانیش بریتی بوون لە دووبارە بڵاوکردنەوەی وەشانی نوێی مۆبایلە کلاسیکیەکانی نۆکیا وەک 3210 و 3310.

“بەغداد زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت”
پێت “بەغداد زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت”
نووسراوی خەرجکردنی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەرکرا
دوات نووسراوی خەرجکردنی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەرکرا
پەیوەندیدار